وه‌زیری به‌رگری توركیا هێزی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ر سنووری سووریا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی، هێزه‌كانی توركیای له‌سه‌ر سنووری سووریا به‌سه‌ركرده‌وه.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا یه‌شار گولار و فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی وشكانی مو‌سا ئاو ساوار و هێزی ده‌ریایی ئه‌رجومانت تاتلی ئۆغلۆ و هێزی ئاسمانی ئاتیلا غولان یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگری توركیا بوون.
له‌و سه‌ردانه‌دا نوێترین پێشهاتی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا و سووریا تاوتوێ كران.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاندبوو، توركیا دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی بدات ئاسمانی سووریا له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌كاربهێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: سوپای توركیا، به‌رده‌وام ده‌بێت له له‌ناوبردنی "تیرۆر" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت له ئاسمانی سووریاوه بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی هه‌ماهه‌نگی سێ قۆڵی نێوان توركیا و رووسیا و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
سوپای توركیا له (20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)ـه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری شاری كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.