ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ده‌ستبه‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بڕی مادده‌ی هۆشه‌به‌ر له‌مێژووی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
ئوردن شكست به هه‌وڵێكی به‌قاچاغبردنی ملیۆنان حه‌پی هۆشبه‌ر له عێراقه‌وه بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی گومركی ئوردن ئاشكرایكرد، هێزه‌كانیان توانیویانه شكست به پرۆسه‌یه‌كی به قاچاغبردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له حه‌پی هۆشبه‌ر بهێنن، كه له عێراقه‌وه هه‌وڵی بردنی بۆ ناو خامی وڵاته‌كه‌ی ده‌درا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئوردن، ده‌ستبه‌سه‌ر شه‌ش ملیۆن حه‌پی كه‌پتاگۆندا گیراوه كه كێشیان هه‌زار كیلۆگرام بوو، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بڕی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه له مێژووی وڵاتی ئوردن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حه‌په هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو كیسه‌ی بچووك بچووك له‌ناو هه‌ویری خورمادا به شێوه‌یه‌ك شاردرابوونه‌وه، كه دۆزینه‌وه‌یان زۆر سه‌خت بووه، به‌ڵام دواجار له‌ڕێگه‌ی پشكنینێكی ورده‌وه توانییان شكست به‌و هه‌وڵه بهێنن.
فه‌رمانگه‌ی گومرگی ئوردن ئاماژه‌ی به ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌كردووه كه له پشته‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵی به قاچاغبردنه‌ی ئه‌و بڕه زۆره له حه‌پی هۆشبه‌ردابوونه، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له عێراقه‌وه هه‌وڵی بردنی دراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی (18ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ساڵح ئه‌لحه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، بڕی 5 تۆن و 900 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوبرا كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له 2009ه‌وه تا ئێستا پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌م قه‌باره‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ماوه‌ی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، پارێزگاكانی به‌سره و میسان یه‌كه‌من له به قاچاغ بردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ی له پارێزگاكانی باشووری عێرا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردبووه‌وه كه پارێزگاكانی خۆرئاوای عێراق، له سووریاوه حه‌بی كه‌پتاگۆنیان به قاچاغ بۆ ده‌هێنرێت، به تایبه‌تی له ده‌روازه‌كانی سنووری پارێزگای ئه‌نباره‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی (30ـی نیسان/ئه‌پریلی 2022) ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له باشووری رۆژئاوای به‌غدا راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شه‌ش ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار حه‌پی هۆشبه‌ر (كه ده‌كاته یه‌ك تۆن).