چین.. شه‌پۆلێكی نوێ و مه‌ترسیداری كۆرۆنا نیگه‌رانی زانایانی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له زانایان نیگه‌رانی خۆیان له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا له وڵاتی چین ده‌رده‌بڕن و پێشبینی ده‌كه‌ن، گۆڕاوی نوێ یاخوود شتێكی جیاوازتر له‌و گۆڕاوانه سه‌رهه‌ڵبدات، كه له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا جیهانی گرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له 7ـی ئه‌م مانگه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆمارنه‌كرا، رێكاره‌كانی كۆڤید – 19 به‌ته‌واوی هه‌ڵگیران، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی نوێ و مه‌ترسیداری ئه‌و ڤایرۆسه له چین سه‌ریهه‌ڵداوه و زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و زۆری ژماره‌ی تووشبووان كه‌می پێداویستی پزیشكی، كێشه‌ی بۆ كه‌رتی ته‌ندروسی ئه‌و وڵاته دروستكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ستیوارت كامبڵ رای، پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمه‌كان له زانكۆی جۆنز هۆپكه‌نزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، پێده‌چێت چین ئه‌و شوێنه بێت، كه گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا تێیدا سه‌رهه‌ڵبدات.
به گوێره‌ی دواین ئامار، تا ئێستا 6.656.601 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی تووشبوانیش تا ئێستا 651.918.402 كه‌سن.