دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ سەنتەرێکی چارەسەری دەروونی هێرشكاره‌كه‌ی پاریس گەڕێندرایه‌وه زیندان
K24 - هەولێر:
دوای مانه‌وه‌ی یه‌ك شه‌و له سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ری ده‌روونی، هێرشكاره‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندێكی كوردی له پاریس گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان.
دوێنێ داواکاری گشتی پاریس بریاریدا هێرشكارەکەی سەر سەنتەری کولتووری ئەحمەد کایا لە پاریس، له گرتووخانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ سەنتەرێکی چارەسەری دەروونی.
لۆرە بێکیواو داواکاری گشتی پاریس له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاند، تاوانباری رووداوی تەقەکردنەکەی سەر ناوەندێکی کوردی دانی بەوە داناوە، کە نەخۆشی رقی بەرانبەر بیانییەکان هەبووە.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، هێرشكاره‌كه نزیکەی یەک رۆژ لە نەخۆشخانەی دەروونی ماوەتەوە، دواتر گەڕێندراوەتەوە زیندان.
ئاشکراشیکرد، هێرشكاره‌كه کێشەی خەمۆکی و هەوڵی خۆکوشتنی هەبووە و دوای ئەوەی لە 2016 لە ماڵەکەیدا دزییەک کراوە، هه‌وڵیداوه خەڵکی بیانی بکوژێت.
هەینی رابردوو، کەسێکی (تەمەن 69 ساڵ) لە پاریس، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتاگەیەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) له پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەمبارەیەوە رایگەیاندبوو، بەڕوونی دیارە چەکدارەکە کەسانی بیانیی بەئامانج گرتووە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندبوو، بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.