به ڤیدیۆ.. بزانه ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره له په‌خشی راسته‌وخۆدا چی به‌سه‌ردێت؟
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆداو له‌كاتی پێشكه‌شكردنی هه‌ندێك هونه‌ری ته‌ڕده‌ستی و "جادوویی"، پێشكه‌شكارێكی پۆڵه‌ندی له‌لایه‌ن جادووكه‌ره‌وه، بریندار ده‌كرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ره‌تادا، شیشه‌كی تیژ له‌ناو زه‌رفێكی كاغه‌زی داده‌نێت و له ته‌نیشت چوار زه‌رفی دیكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات كه جادووكه‌ره‌وه ده‌توانێت به‌بێ ترس شیشه‌كه بدۆزێته‌وه.
له‌و كاته‌دا ده‌ستی مارزینا رۆگالسكای ته‌مه‌ن 46 ساڵ ده‌گرێت، كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌یه، به توندی به‌سه‌ر زه‌رفه‌كه‌دا ده‌دات، به‌ڵام له به‌خشی ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره، شیشه تیژه‌كه له‌ناو ئه‌و زه‌رفه‌دایه.
شیشه‌كه به رۆده‌چێته ناوله‌پی ئه‌و خانمه و بۆیه به ناچاری به‌رنامه‌كه جێده‌هێڵێت و بۆ چاره‌سه‌ری ده‌یگه‌ننه نه‌خۆشخانه.