بەهۆی بەفربارین لە ئەمەریکا 34 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر
بەهۆی بەفربارینەوە لە ئەمەریکا 34 کەس گیانیان لەدەستدا و لە چەند ویلایەتەکیش کارەبا پچڕاوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووتەوە و لە هەندێک شوێنێش نزیکەی دوو مەتر و نیو بەفر باریوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا بەهۆی بەفربارینەوە 34 کەس لە نۆ ویلایەت گیانیان لەدەستداوە و کارەباش لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی پچڕاوە و هەزاران گەشتی ئاسمانیش هەڵوەشێندراوەتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمەریکا بەفربارین بەردەوام دەبێت.
پێشبینی دەکرێت لە ئەمەریکا نزیكه‌ی %60ی دانیشتوان بکەونە ژێر کاریگەری سەرمای بە تین و کاریگەریی سەرما سنووری کەنەدا تا سنووری مەکسیک ده‌گرێته‌وه.
ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەکان (FlightAware) بڵاویکردەوە، رۆژی 25 كانوونی یه‌كه‌م لە هه‌زار و 645 گەشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 869 گه‌شت دواخراون.