وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی چین سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌مانیان به‌زاند

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ئاشكرایده‌كات، 43 فڕۆكه‌ی جه‌نگی سه‌ر به هێزی ئاسمانی چین سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یانیان به‌زاندووه و ده‌ڵێت، په‌كین به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری تایوان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 43 فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی چین هێڵی ناوه‌ندی گه‌رووی وڵاته‌كه‌یان به‌زاندووه و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی په‌كین له سنووری دوورگه‌ی تایوان به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجامدانی چه‌ند راهێنانێكی سه‌ربازی له ده‌ریا و ئاسمانی ده‌وروبه‌ری تایوان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ تایبی و واشنتن راگه‌یاند.
وه‌زارتی به‌رگری تایوان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزه‌كانیان حه‌فت كه‌شتی هێزی ده‌ریایی چینیان له نزیك تایوان بینیوه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی چین له ئاسمانی تایوان به‌كارهێناوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چین هه‌ڕه‌شه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی تایوان ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی تایوان ده‌ڵێن، ئاشتییان ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازیشیان بكرێته‌سه‌ر، به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.