كۆریای باشوور فڕۆكه‌ی جه‌نگی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور بڵاوه‌پێده‌كات
K24 - هەولێر:
سیئۆل، بیونگ یانگ به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات، له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك درۆنه‌وه سنووره‌كانی پێشێلكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وای له سیئۆل كرد فڕۆكه‌ی جه‌نگی بڵاوه‌پێبكات و ته‌قه‌ی هۆشداریش ئاراسته‌ی درۆنه‌كان بكات.
له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا، ئه‌مه یه‌كه‌مین پێشێلكاری كۆریای باكووره بۆسه‌ر سنووره‌كانی كۆریای باشوور، دوای ئه‌وه‌ی بیونگ یانگ ژماره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجامدا.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای كۆریای باشوور له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م پێشێلكاری درۆنێكی كۆریای باكووری له سنووری ئاسمانی جیمبۆی ئاسمانی تۆماركرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌فسه‌رێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی كۆریای باشوور به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "ئه‌مه كارێكی هه‌راسانكاریی روونه، كه كۆریای باكوور سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌مانی ئه‌نجامی داوه".
بۆ هۆشداریدان به پێشێلكارییه‌كانی كۆریای باكوور، سوپای كۆریای باشوور ته‌قه‌ی هۆشداریان ئاراسته‌ی درۆنه‌كان كردووه، جیا له‌وه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی و و هێلی كۆپته‌ریشی له ناوچه‌كه بڵاوه‌پێكردووه.