وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: مانگی رابردوو داهاتی نه‌وتی عێراق زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلار بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری فرۆش و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو بڵاوكرده‌وه، كه ته‌نها له‌و مانگه‌دا داهاتی نه‌وتی عێراق گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌شت ملیار دینار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، کۆی هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو 98 ملیۆن 868 هەزار و 29 بەرمیل بووە و داهاتەکەشی 8 ملیار و 189 ملیۆن و 602 هه‌زار دۆلاربووە.
سه‌باره‌ت به نرخی به‌رمیلێك نه‌وت، وه‌زاره‌تی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمه‌وه، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به تێكڕا به (82.004) دۆلار فرۆشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی، له مانگی رابردوو، 97 ملیۆن و 204 هه‌زار و 696 به‌رمیل له نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕست و باشووری عێراق فرۆشتووه، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانیشه‌وه، دوو ملیۆن و 363 هه‌زار و 20 به‌رمیل له نه‌وتی كێڵكه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك فرۆشتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونكراوه‌ته‌وه، نه‌وتی عێراق له مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای جیهانییه‌وه له ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه، جه‌یهانی توركی و بۆرییه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گواستراوه‌ته‌وه.