هێلكاری نوێ بۆ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به گوژمه‌ی هه‌شت ملیار دینار كاری هێلكاری و بۆیاخكردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (26ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هێلكاری و بۆیاخكردنی شه‌قامه‌كان ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 10 ئامێری تایبه‌ت به كاری هێلكاری به گوژمه‌ی پێنج ملیار دینار و بۆیاخی پێویستی به بڕی سێ ملیار دینار كڕیوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەبەن، كە پێشتر لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە ئه‌نجامده‌درا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونیكردووه‌ته‌وه، هێڵكاری و بۆیاخكردنەوەی جارێكی دیكه‌ی شەقامەكان، بەشێكە لە پاكێجێكی فراوانی وەزارەتی ناوخۆ، كە كاركردنە لە پێناو كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ.
سه‌باره‌ت به دابینكردنی ئامێر و پێداویستییه‌كان، هێمن میرانی رایگه‌یاندووه، بە نزیكەی پێنج ملیار دینار ئامێری هێڵكاری لە كۆمپانیایەكی بەناوبانگی ئەورووپی كڕدراوه، هه‌روه‌ها بە بڕی سێ ملیار دیناریش بۆیاخ لە كۆمپانیایەكی دیكەی نێودەوڵەتی كڕدراوە و كارمەندی تایبەت بۆ لێخوڕینی ئەو ئامێرانە بۆ بۆیاخكردنی شەقامەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دامەزراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه، له به‌هاری ساڵی داهاتوو له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، كاری هێلكاری و بۆیاخكردنی شه‌قامه‌كان ده‌ستپێده‌كات، كه رۆژانه بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر كارده‌كرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌نج ده‌ره‌خسێندرێت و به‌هۆی شێوازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شه‌وه، داهاتێكی زیاتر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشتر ئه‌و ئه‌ركه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرا.
له‌باره‌ی ئه‌و داهاته‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونیكردووه‌ته‌وه، پێشتر بۆ كاری هێلكاری و بۆیاخكردنی شه‌قامه‌كان بۆ هەر کیلۆمەترێک لەڕێگەی کەرتی تایبەتەوە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار خه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌وه‌ستا، بەڵام ئێستا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پلانه‌وه بۆ هه‌ر كیلۆمه‌ترێك ته‌نها یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار خه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت.