مسته‌فا چاوڕه‌ش: پێویسته پارتی و یه‌كێتی له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بن
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته پارتی و یه‌كێتی له ئاستی به‌رپرسیارێتییدا بن و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا كۆببنه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه گوتی: پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و دوو فیرقه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه درووست ده‌كرێن و راسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتی: پێویسته هه‌موو كات ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بێت، له پرسه‌ی شه‌هید ئاكامدا، وتم: پێویسته پارتی و یه‌كێتی پێش سه‌ری ساڵ كۆببنه‌وه. له پرسه‌كه‌دا به‌یه‌كه‌وه بووین، پێویسته كێشه‌كانمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین. ده‌بێت گه‌یشتبینه ئه‌و ئاسته‌ی كه بڕوامان به چاره‌سه‌ر هه‌بێت. له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی نوێ پێویسته دابنیشین.
گوتیشی: ئه‌م ره‌وشه به‌م جۆره به‌ڕێوه‌ناچێت، پێویسته دابنیشین، ئێمه دوو هێزی چه‌كدارین، پێویسته به زووترین كات دابنیشین. ده‌بێت دڵی خۆمان چاك بكه‌ین و له‌سه‌ر مێزی دانووستان دابنیشین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاراسته‌یه‌كی باش هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه، نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆبوونه‌وه، به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. نابێت كه‌سێك بێته گفتوگۆ و بڕیاری لا نه‌بێت، پێویسته له كۆبوونه‌وه‌كان بڕیار بدرێت.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی پارتی و یه‌كێتییه‌وه، رایگه‌یاند، دیاره شتێك هه‌بووه، به‌ڵام من نازانم ورده‌كارییه‌كه‌ی، گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كان به یه‌كلایه‌نه ناكرێن، دیاره دانیشتن كراوه و رێككه‌وتن هه‌بووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ره‌تیكرده‌وه لایه‌نی سێیه‌م هه‌بووبێت، گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌شبێت جێی رێز و پێزانینه و عه‌یبه ئێمه نێوه‌ندگیرمان هه‌بێت. ئێمه مه‌ترسی ره‌وشه‌كه ده‌زانین، داعش خه‌ریكی جووڵه‌یه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه تۆپباران ده‌كرێین، ره‌وشه‌كه ئه‌وه ده‌هێنێت ئێمه به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین و له ئاستی به‌رپرسیارێتییدا بین و ده‌بێت خۆمان هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتییه بكه‌ین.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، كه به‌رپرسی یه‌كه‌كانی حه‌فتایه، له باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌وه گوتی: ئیش بۆ یه‌كگرتنه‌وه كراوه، ماوه‌ی ساڵێكه 5500 هێزی پشتیوان خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌ت، لیوای 16 و 17 و 19 خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌ت، لیواكانی دیكه له مه‌شقن و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌ت.
ئاشكراشیكرد، به نیازن دوو فیرقه درووست بكرێن، كه هه‌ردوو زۆنه‌كه و ببنه بنچینه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كان. ئه‌م دوو فیرقه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بن و ئه‌و كاته میحوه‌ره‌كان نامێنن و فیرقه‌كان جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كۆببێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌موو لایه‌ك به قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نه‌وه‌ستاون و رێگه‌شیان نه‌داوه ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی دابه‌زێته ناو پرۆسه‌كه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ره‌تیكرده‌وه، هاوپه‌یمانان هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هاوكارییه‌كانیان كردبێت و گوتی: به‌و په‌ڕی كراوه‌ییه‌وه چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ره‌تیكرده‌وه، به ره‌سمی هیچ قسه‌یه‌ك له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی كرابێت، گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك هه‌بێت، ده‌بێت به ره‌سمی بێت و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ ئیشێكی نییه و هیچ بڕیارێكیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له ئارادا نه‌بووه.