بەریتانیا: تاڵیبان دەیەوێت رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی ئەفغانستان بسڕێتەوە

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، تاڵیبان دەیەوێت رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی ئەفغانستان بسڕێتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌باره‌ی پۆشینی جلوبه‌رگیان كرا، وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌فغانستان رێگری له كاركردنی ژنان له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان كرد.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، تاڵیبان رێگری دەکات ئافرەتانی ئەفغانستان لە رێکخراوی نا حکومی کاربکەن، بەمەش دەیەوێت رۆڵی ئافرەت لەو کۆمەڵگایە بسڕێتەوە.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەو رێگریەی بزووتنەوەی تاڵیبان ده‌یكات، دەبێتە هۆکارێك کە ملیۆنان ئەفغانی پێداویستییەکانی ژیانیان پەیدانەکەن".
هەروەها داواشیکرد، دەستبەجێ لە بڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە.
پێشتریش حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، خوێندنی زانكۆیان بۆ كچان قه‌ده‌غه‌كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی (فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە)ـی ئه‌فغانستان، چوونی ژنانی بۆ پارکەکانی کابول قەدەغەكرد.
رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌ك بكرێت، حكومه‌ته درووستكراوه‌كه‌ی كابول، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوای هه‌بوو، هه‌ره‌سی هێناو تاڵیبان له چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پایته‌ختیان كۆنترۆڵكرد.