وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ئەوروپا ئامادەیی بۆ جەنگ راگەیاند

هێزە ئەمنییەکانی سێبریا - وێنە: AFP
هێزە ئەمنییەکانی سێبریا - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

تەواو هێزە ئەمنییەکانی سێربیا لەسەر سنووری کۆسۆڤۆ خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ جەنگ.

وەزیری ناوخۆی سێربیا رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی وڵات ئەم هەنگاوەیان ناوە.

لە لێدوانێکی جیادا سەرۆکی سێربیا رایگەیاند، بەو هۆیەی ئاڵبانییەکانی کۆسۆڤۆ چەکیان هەڵگرتووە، سێربیا ناچارە هەموو پێوەرەکان بگرێتە بەر بۆ پاراستنی سێربەکان و سێربیا.

سێربەکانی کۆسۆڤۆ حکومەتی وڵاتەکەیان بە جیاکاری لەدژی پێکهاتەی سێرب تۆمەتبار دەکەن، هەر بۆیە لە هەموو دامودەزگاکان کشاونەتەوە. ئەڵبانییەکان شوێنە بەتاڵەکانی سێربەکانیان لەناو دامودەزگاکان گرتووەتەوە.

گرژییەکان لەسەر لێواری تەقینەوەن و ناتۆ بەردەوام داوای ‌هێوردکردنەوەی بارودۆخەکە دەکات.

.