ئاگر له ناوچه‌یه‌كی كۆگاكردنی سووته‌مه‌نی رێگه‌ی هه‌ولێر - گوێڕ كه‌وته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاگر له ناوچه‌یه‌كی كۆگاكردنی سووته‌مه‌نی له رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر - گوێر كه‌وته‌وه و ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و حه‌وت ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ئاگركركه‌وتنه‌كه و قه‌باره‌ی زیانه‌كان روون نییه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان، دوای ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی چه‌ندین كۆگای سووته‌مه‌نی له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری ئاگره‌كه دروستبووه.
له‌باره‌ی شوێنی رووداوه‌كه، په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و ناوچه‌یه كه پێشتر پاڵاوگه‌ی گازوایل و به‌نزین بووه و له ئێستادا بۆ كۆگاكردنی سووته‌مه‌نی به‌كارده‌هێندرێت، ده‌كه‌وێته نزیك گوندی ته‌رجانه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر - گوێڕ.
شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك ئاگره‌كه به په‌یامنێری كوردستان24ـیان راگه‌یاند، ئاگره‌كه كاتژمێر 4:30ـی ئێواره كه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی ته‌قینی چه‌ند تانكێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنی سووته‌مه‌نی و له ئه‌نجامدا رێژه‌یه‌كی زۆر له سووته‌مه‌نی رژاوه و تا زیاتر له 100 مه‌تر له ده‌ورووبه‌ری ئاگره‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكردووه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌سێك له‌و رووداوه برینداربووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و تائێستاش قه‌باره‌ی زیانه ماددییه‌كان نه‌خه‌مڵێندراوه.