یوفا ریاڵ مەدرید تووشی شۆك دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا(یوفا) لیستی باشترین یانەکانی ئەوروپای بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە، ریال مهدریدی ههڵگری نازناوی چامپیۆنزلیگ له پلهی شهشهم دێت.
پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2022 بە چەند رۆژێك یوفا ناوی باشترین یانەکانی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و ریزبەندییەکە تارادەیەك شۆکهێنەرە.
یانەی مانچێستەر سیتی لە یەکەمی ریزبەندییەکە دێت و پێش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کەوتەوە کە ماوەی دوو ساڵ بوو پێشەنگی لیستی باشترین یانەی ئەوروپای داگیرکردبوو.
گەورەترین شۆك بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە، کە لە ریزبەندی شەشەم دێت و پاریس سانجێرمان هاتووەتە شوێنەکەی و لە پلەی پێنجەم دێت.
یوفا ریزبەندی یانەکانی ئەوروپای بەم شێوەیە ریزکردووە، مانچێستەر سیتی و بایرن میونیخ لە پلەی یەکەم و دووەم دێن، لیڤەرپووڵ و چێڵسی پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە، یانەکانی پاریس سانجێرمان، ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتۆس و ئەیاکس ئەمستردام لە پلەکانی پێنجەم تا دەیەمی ریزبەندییەکەن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ساڵانە ریزبەندی یانەکان رادەگەیەنێت بەپێی خاڵبەندی لەسەر ئەو ئەنجامانەی یانەکان لە خول و پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بەدەستیدەهێنن بەدەستی دەهێنن.
