وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق: مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، ئاشكرایده‌كات، مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، ده‌كرێنه هه‌میشه‌یی.
له تویتێكدا ئیبراهیم نامس ئه‌لجبوری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، نووسیوویه‌تی: "دوای ره‌زامه‌ندی و ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بۆ دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2023 دا، به‌ڵێنه‌كه‌مان برده‌سه‌ر، مژده‌تان پێده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق سوپاسی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، بۆ ئه‌م "ده‌ستكه‌وته گرنگه".
پێشتریش کەریم سەید گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رایگەیاندبوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێشه‌ممه 27ـی كانوونی یه‌كه‌م، بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق.