سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری عێراق به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیلێكرا.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هه‌رێمی كوردستان و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی سوودانی یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراقن، له‌وانه وەزیری ڕۆشنبیری، وەزیری پەروەردە، وەزیری ژینگە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران و وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق هه‌روه‌ها ئەمینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ هه‌ولێر، له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كه كه‌وا بڕیاره سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكات و دوای هه‌ولێریش وابڕیاره له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بكات.