نێچيرڤان بارزانى: دكتۆر ئازاد عوبێد به خه‌بات و خزمه‌تى ئه‌كاديميى خۆی هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى خانه‌واده و هاوڕێيانی پرۆفيسۆر دكتۆر ئازاد عوبێد كرد و تێیدا رایگه‌یاند، دكتۆر ئازاد عوبێد به خه‌بات و خزمه‌تى ئه‌كاديميى خۆى، هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2022)، پرۆفیسیۆر دكتۆر ئازاد عوبێد ساڵح دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کرد و له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ته‌رمه‌كه‌ی لە شاری هەولێر به خاكسپێردرا.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيان و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابيانى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. ئازاد عوبێد، مامۆستاى به‌شى مێژووى كۆلێژى ئه‌ده‌بياتى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين و مێژوونووسى ناودارى كوردستان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له يه‌زدانى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. ياد و جێپه‌نجه‌ى خوالێخۆشبوو د. ئازاد عوبێد به خه‌بات و نيشتمانپه‌روه‌رى و به‌رهه‌م و خزمه‌تى ئه‌كاديميى خۆى، هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
202/12/27