نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا: لێکۆڵینەوەکان بۆ هێرشه‌كه‌ی سەر ناوەندێکی کوردی لە پاریس بەردەوامن
K24 – هه‌ولێر:
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا تایبەت بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان بۆ هێرشه‌كه‌ی سەر ناوەندێکی کوردی لە پاریس بەردەوامن و چاوەڕێی بڕیاری دادگان و بڕوای تەواویان بە دادگا و سیستەمی یاسایی فەرەنسا هەیە.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فه‌ره‌نسادا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری ئاشتی ناوچه‌كه‌یه، وڵاتانی ئه‌وروپا تێڕوانینێكی ئه‌رێنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه له چوارچێوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه له رووی پێكه‌وه‌ژیان، چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی سه‌قامگیره".
ده‌شڵێت: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی دووچاری هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه، رووێكی جوانی پیشانی جیهان داوه".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا گوتیشی: "دۆزی ره‌وای كورد به‌ره‌و پێش چووه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی (له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا) سه‌یرده‌كرێت، به‌رده‌وامیش له گشت كۆڕبه‌نده‌كانی جیهان، سه‌ركرده‌كانی كورد به‌شدارده‌بن".
له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا، عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی رایگه‌یاند، به‌ره‌و پێشچوونێكی باش روویداوه، له ئێستادا زۆرترین كۆمپانیا و بڕاندنی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی پاریس و هێرشی هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی بۆسه‌ر ناوه‌ندی كولتووری ئه‌حمه‌د كایا له پاریس، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن، هێرشێكی وه‌ها پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی دوورودرێژ هه‌یه، چونكه كه‌سێك هێرشیكردووه، نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه.