قائیمقامی هه‌ولێر: ساڵی 2022 ساڵێكی پڕ پڕۆژه بوو

K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامی هه‌ولێر ساڵی 2022 به ساڵێكی "پڕ پڕۆژه" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 42 ملیار دینار بۆ پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان له سنووری هه‌ولێر ته‌رخانكراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی هه‌ولێر لەبارەى کار و چالاکى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەت، خستنەڕووى ئامار و داتاکانى ساڵى 2022 و راگەیاندنى پلان و بەرنامەى قائیمقامیەت بۆ پیشوازیکردن لە ساڵى نوێ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌و بڕه پاره‌یه كرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دروستكردن و گه‌یاندنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له سنووری هه‌ولێر خه‌رجكراوه و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا، كابینه‌ی نۆیه‌م 42 ملیار دیناری بۆ دروستكردن و گه‌یاندنی پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان بۆ هاووڵاتییان له سنووری هه‌ولێر ته‌رخانكردووه. گوتیشی، "ساڵی 2022 ساڵێكی پڕ پرۆژه بوو، دوای ساڵی 2014، زۆرترین پڕۆه‌ی جۆاروجۆر له‌م ساڵدا ئه‌نجامدراون".
به‌گوته‌ی قائیمقامی هه‌ولێر، 5 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ نووژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له سنووری هه‌ولێر، كه پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه ته‌رخانكراون و ده‌ڵێت، "مۆنۆمێنته‌كه هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، نه‌ك هاووڵاتییانی هه‌ولێر به‌ته‌نها".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رمانخانه و ناوه‌نده پزیشكییانه‌ی له سنووری هه‌ولێر كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022 داخراون، نه‌به‌ز عه‌به‌دولحه‌مید ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، 348 ده‌رمانخانه، سه‌نته‌ری پزیشكی و تاقیگه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمه‌قامیه‌ت كه نوێنه‌ری كواڵێتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان و سه‌ندیكانی درمانسازانیش تێدا بووه داخراون.
قامیقامی هه‌ولێر گوتی: له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا، 1026 هۆتێل، مۆتێل، نانه‌وه‌خانه، ماركێت و خواردنگه ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه داخراون و 2477 كه‌س كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ كراوه.


