پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری بە دۆلاری ساختەوە دەستگیرکرد

"تۆمەتبارەکان بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە"
وێنەی سێ تۆمەتبارەکە و دۆلارە ساختەکانیان
وێنەی سێ تۆمەتبارەکە و دۆلارە ساختەکانیان

K24 - سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سی تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی 19500 دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێبووە و بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی کانوونی یەکەمی 2022) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە "دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر سێ تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیە و بەنیازن ساغی بکەنەوە".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکان لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.

هەروەها پۆلیس باسی لەوەشکردووە، کە تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.