سه‌رۆك كۆماری عێراق له مووسڵه‌وه بۆ كوردستان24: گرنگی به چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئاواره‌كان ده‌ده‌ین

K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق، له مووسڵه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم كه سه‌ردانی شاری مووسڵم كردووه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق دكتۆر له‌تیف ره‌شید وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24 ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "مووسڵ ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانه و بۆ هه‌موو عێراق گرنگه، له رووی جوگرافی و ستراتیژییەوه، رووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە".
ده‌شڵێت: "مووسڵ له رووی جوگرافییه‌وه زۆر گرنگه و هیوادارین كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین".
له‌باره‌ی دۆخی ئاوه‌راكانه‌وه، سه‌رۆك كۆماری عێراق روونیكرده‌وه، گرنگی بە چارەسەرکردنی دۆخی سەرجەم ئاوارەکان نەک تەنیا لە مووسڵ بەڵکو لە هەموو عێراق دەدەین.