یائیر لابید هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
یائیر لابید سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئیسرائیل دووپاتیده‌كاته‌وه، هیچ حكومه‌تێكی ئیسرائیل رێگه به ئێران نادات ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وان، یائیر لابید سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌ر له دوو هه‌فته ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، ده‌ركه‌وت ئیسرائیل توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بێت دووژمنه‌كانمان ئه‌وه بزانن، له‌كاتی بوونی هه‌ڕه‌شه، ده‌ستاوه‌ستان نابین، ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئیسرائیل تاووتوێكردووه".
ده‌شڵێت: "هیچ حكومه‌تێكی ئیسرائیلی له داهاتوودا ناهێڵێت ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات جووڵه بكه‌ین، ئه‌وا ده‌یكه‌ین".
دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌بێت دووژمنه‌كانمان ئه‌وه بزانن، له پێناو به‌رگری له ئیسرائیل، دوو دڵ نین له به‌كارهێنانی هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان، ئه‌گه‌ر دووژمنه‌كان دوور بن یاخوود نزیك.