کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا  کەمێک نزم دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک:  16 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  16 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  16 پلەى سیلیزى