ئەمڕۆ ئەندامانی کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سوێندی یاسایی دەخۆن

بنیامین ناتانیاهۆ - وێنە: AFP
بنیامین ناتانیاهۆ - وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوێندی یاسایی دەخوات.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لەبەردەم کنێست ئەندامانی کابینەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل سوێندی یاسایی دەخۆن، کە پێکهاتوون لە پارتە راسترەوە توندڕەوەکان و داوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری ئۆرشەلیم و فراوانکردنی کۆمەڵگەکانی جولەکەنشین و دژایەتی ئێران دەکەن.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک سەرۆکی پارتی لیکۆدی ئیسرائیلی بەوە ناسراوە کە زۆرترین ماوە لە پۆستی سەرۆک وەزیران بووە و پێشتر دوو جار بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردراوە.

بە گوێرەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل كە لە یەكی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو، ناتانیاهۆ و هاوپەیمانەکانی بە بەدەستهێنانی 64 کورسی لە کۆی 120 کورسی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ته‌ی له‌لایه‌ن یائیر لابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیله‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، 55 كورسییان به‌ده‌ستهێنا‌.