زیاتر لە 13 تۆن هەنار لە ‌حاجی ئۆمەرانەوە گەڕێندرایەوە ئێران

.
.

K24 – هەولێر

لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین زیاتر لە 13 تۆن هەنار گەڕێندرایەوە ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردووەتەوە، بارێکی هەناریان گێراوەتەوە بۆ ئێران، کە بڕەکە (13) تۆن و (160) كیلۆ گرام بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گەڕاندنەوەی ئەو بارە هەنارە بۆ ئێران، بەهۆی دەرنەچوون بووە لە پشکنیندا كه‌ له‌لایه‌ن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران بۆی ئه‌نجامدراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، چونکە هاوتا نیە لەگەڵ رێنماییەکانی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵ، بۆیە رێگە بە هاوردەکردنی نادرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان، لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران بارە هەنارەکە گەڕاێندرایه‌وە بۆ ئێران.