16 ناوچه‌ی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، پلانی دروستكردنی 16 ناوچه‌ی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به ته‌واوبوونیشیان كه‌رتی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی نوێ تۆمارده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌لی كاریش ده‌ره‌خسێنێت.
محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی ئابووری ساڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه به‌جێبه‌جێكردنی دروستكردنی 16 ناوچه‌ی پیشه‌سازی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، دوای دابینكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی، له زاخۆ ده‌ستكراوه به دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له شاری دهۆكیش ده‌ستكراوه به دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی خۆراك و له ئێستادا نزیكه‌ی 15%ـی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابینكراوه.
له‌باره‌ی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، جگه‌له له ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار، سێ ناوچه‌ی پیشه‌سازی دیكه له به‌رنامه‌دایه دروستبكرێت.
محه‌ممه‌د شوكری له‌باره‌ی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی عه‌ربه‌ت و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش زه‌وی ته‌رخانكراوه و ده‌ستكراوه به دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌و پارێزگایه.
هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی راپه‌رینیش زه‌وی ته‌رخانكراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به كاره‌كانی دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت. له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش زه‌وی بۆ دروستكردنی دوو ناوچه‌ی پیشه‌سازی ته‌رخانكراوه و له ئیداره‌ی سۆرانیش ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی دروستده‌كرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له ساڵی 2023 هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی چه‌ندین ناوچه‌ی پیشه‌سازی به ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی پیشه‌سازی به‌ره‌وپێشچوونی باش به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له كه‌رتی پیشه‌سازی تیمار له شاری هه‌ولێر، محه‌ممه‌د شوكری راگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌وڵده‌ده‌ن له ساڵی 2023 ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن و روونیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه دابه‌شكراون پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه، دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی رێكخستنه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهاتووه، ته‌نده‌ر بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگواری به ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیمار له هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌ندرێت.