دانیشتووانی ئیسرائیل 9 ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاند

6876
6876

K24 – هه‌ولێر:

فەرمانگەی ناوەندەیی ئامار لە تەلئەڤیڤ رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە کۆتایی ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 9.6 ملیۆن کەس.

لەو راگەیەندراوەدا کە فەرمانگەی ناوەندیی ئامار لە تەلئەڤیڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەوە خراوەتەڕوو، 7.1 ملیۆن لە دانیشتووانی ئیسرائیل جوولەکەن و دوو ملیۆنیان عەرەبن، هەروەها 513 هەزاریان نەتەوەیان دیاریی نەکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل لە ساڵی 2022دا بەڕێژەی 2.2 لەسەدا زیادیکردووە.

هەر لە ساڵی 2022دا، 178 هەزار منداڵ لەدایکبوون کە 74.8 لەسەدای ئەو ژمارەیە جوولەکەن، 23.8 لەسەدا عەرەب و 1.4 لەسەدا نەتەوەی دیاریی نەکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روونكراوه‌ته‌وه‌، لە ساڵی 2022دا، 73 هەزار کۆچبەری نوێ هاتوونەتە ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەشدراوە لە سەدا 80ـی ئەو کۆچبەرانە لە رووسیا و ئۆکرایناوە روویان لە ئیسرائیل کردووە.

سه‌رچاوه‌: AA