به‌رپرسی لقی پارتی له كه‌ركووك: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان به پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نییه، نه‌بووه و ناشبێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راكان سه‌عیدی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نییه و دانیشی پێدانانێین.
دكتۆر محه‌ممه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به راكان سه‌عیدی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك نییه و نه‌بووه و ناشبێت، ئێمه وه‌كو پارتی دانمان پێی دانه‌ناوه، له‌دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریش، له ساڵی 2017 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له قه‌ره‌هه‌نجیر به فه‌رمی رامانگه‌یاند، دان به راكان سه‌عید وه‌ك پارێزگای كه‌ركووك نانێین و ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی خۆمانین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له كه‌ركووك، له‌باره‌ی مێژووی راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركووك گوتی: "مێژووی راكان و براكانی لای ئێمه روون و ئاشكرایه، پێشتریش كه جێگری پارێزگار بووه، وه‌ك كه‌سێكی توندڕه‌و ناسرابوو، ناتوانێت له‌و بیره شۆڤێنییه‌ی كه هه‌یه‌تی لابدات، ئه‌و پارێزگار نییه، هه‌ڵبژێردراو نییه، ئێمه به وه‌كاله‌تێكی سه‌پێندراوی ده‌زانین".
ده‌شڵێت: "پرسی كه‌ركووك لای پارتی پرسێكی تایبه‌تمه‌نده، كه‌ركووك بووه‌ته هێمای ئه‌و زوڵمه‌ی كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كورد و كوردستانیان ده‌كرێت".
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه، محه‌ممه‌د خورشید به‌رپرسی لقی پارتی له كه‌ركووك روونیكرده‌وه، به دواداچوونی ورده‌مان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته كردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بین، خه‌ڵكمان راسپاردووه له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتمانی قسه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پرسێكی یاسایی له پشته‌وه نه‌بووبێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین و له دادگاكانیش شكاتیان لێده‌كه‌ین.
گوتیشی: "پارتی له كه‌ركووك داوای ئاساییكردنه‌وه و لابردنی دۆخی سه‌ربازی ده‌كات".