جووتیار عادل هۆكاری دواكه‌وتنی 400 ملیاره‌كه ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی گه‌یشتنی 400 ملیاره‌كه له به‌غداوه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی 11 مووچه دابه‌ش بكات، كه ته‌نیا دوو جار 200 ملیار دیناری له به‌غداوه هاتووه. ئاشكراشیكرد، دوای پشووی سه‌ری ساڵ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كاته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، جووتیار عادل گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، روانگه‌مان فراوانتره و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای بنیاتنانی ژێرخانێكی پته‌وی ئابووری نه‌ك بۆ ئێستا، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌كانیشمان كار بكه‌ین.
گوتیشی: له‌و بڕوایه‌داین پێویسته حكومه‌ت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ داهات و توانای ماددی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له سه‌رده‌می كۆرۆنادا توانیمان قه‌یرانه‌كه به باشترین شێوه تێپه‌ڕێنین. رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه بووه، كه توانیویه‌تی راده‌ی به‌ركه‌وتن و زیانی گیانی به‌رته‌نگ بكاته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی نه‌ك قه‌رز بكات، به‌ڵكو قه‌رز بداته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه له به‌غدا ده‌رچووه و له‌و بڕوایه‌داین، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ناردنی زۆر گه‌وره نه‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه وه‌ك حكومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كه‌ین. ئه‌مساڵ به‌غدا ته‌نیا دوو جار 200 ملیار دیناری ناردووه، به‌ڵام ئێمه 11 موچه‌مان دابه‌ش كردووه.
له باره‌ی مووچه‌ی مانگی دوانزه‌شه‌وه، جووتیار عادل گوتی: گرفتی دواكه‌وتنی ته‌كنیكی بووه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا خه‌می مووچه‌ی نییه، به‌ڵكو خه‌می بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه.
ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی دارایی دوای سه‌ری ساڵ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 راده‌گه‌یه‌نێت.
له باره‌ی سه‌ردانی به‌غداشه‌وه، گوتی: هه‌ر كاتێك پێویست بوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كان.
له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2023دا، جووتیار عادل گوتی: به‌غدا له‌سه‌رده‌می عه‌بادی، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆبوونی خۆراك رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانی به %12.67 داناوه، ئه‌مه هه‌شت ساڵه كاریان به‌و پێوه‌ره ده‌كرد، ئێمه به‌غدامان سه‌رپشك كرد، له‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داتای وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی بڕێكی به‌رچاوی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه و گوتی: تا مانگی نۆ زیاتر له 730 ملیۆن دۆلار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ته‌نیا به داهاتی نه‌وت.
سه‌باره‌ت به بواری كشتوكاڵ، گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان پۆند و چه‌ندین به‌نداوی بۆ رێگرتن له قه‌یرانی ئاو درووست كردووه.