عێراق کۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان دەهێنێت
K24 - هەولێر
عێراق واده‌ی كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، ئاوارەکان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.
ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق واده‌ی كۆتاییهاتنی دۆسیه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كانی رایگه‌یاند و شه‌ش مانگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكرد، داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، ده‌ستوه‌ردان له‌و دۆسیه‌دا نه‌كه‌ن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كان هه‌یه و جه‌ختی له گرنگیی ره‌خساندنی دۆخ و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان كرده‌وه.
ئیڤان فایه‌ق، گوتیشی: پلانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه ره‌سه‌نه‌كانیان، كار بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا 37 هه‌زار خێزانی عێراقی له ئاواره‌ییدا له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه ژماره‌یان 750 هه‌زار كه‌سه.