کەشناسی باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 31/12/2022 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک:  14 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى

سۆران:  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20 پلەى سیلیزى