هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چڕدەکرێنەوە

K24 – هەولێر

بە مەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بانکی رافیدەین بڕی 10 هەزار دۆلار دەفرۆشێتە هەر هاووڵاتییەک و لە رۆژانی پشووشدا لقەکانی بانکەکە کراوە دەبن.

بانكی رافیده‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای کرد، به ‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بانكه‌كه‌یان له‌ رۆژانی پشوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش ده‌توانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار به‌ نرخی ستانداردی بانكی فیدراڵی بكڕێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە‌، لقەکانی بانكه‌كەیان له‌ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین، ره‌سافه‌، گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌بی له‌ مه‌نسوور له ‌نزیك ناوچەی كه‌رخ-ی بەغدا له‌ رۆژانی پشووی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌رگایان كراوه‌ ده‌بێت بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌ هاووڵاتیانی عێراقی.

ئەمەش لەکاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمەریکی بە زیاتر لە 160 هەزار دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و بڕیاریانداوە رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دەست پێبکەن و بڕی دۆلاری زیاتر بخرێتە بازاڕەوە.