پوتن پێشوازی لە دەستنیشانکردنەوەی ناتانیاهۆ وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا پێشوازی لە دەستنیشاکردنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا کە بەشێک لە پەیامی ڤلادیمێر پوتن بۆ ناتانیاهۆ لەخۆ دەگرێت، باس لەوە کراوە پوتین هیوادارە حکومەتی نوێی ئیسرائیل لەژێر سەرکردایەتیی ناتانیاهۆدا هەمامەهەنگیی نێوان هەر دوو وڵات بەهێزتر بکات.

هاوکات پوتین دەڵێت، لە رووسیا پێزانینیان بۆ رۆڵی ناتانیاهۆ لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات هەیە.

دوێنێ 29/12/2022، پەرلەمانی ئیسرائیل ناسراو بە کنێست دەنگی بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرکردایەتیی ناتانیاهۆ دا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دەستپێکی ‌هێرشی رووسیاش بۆ سەر ئۆکرانیا، ئیسرائیل بە وریاییەوە لە جەنگی نێوان هەر دوو وڵاتی روانیوە بەتایبەتیش کە نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی ئیسرائیل پێشتر سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت بوون.