10 كارمه‌ندی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی سووریا كوژران

K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر پاسه‌كانیان، 10 كارمه‌ندی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی سووریا گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی سووریا(سانا)، بڵاویكرده‌وه، په‌لامارێكی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر پاسی كارمه‌ندانی كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت له خۆرهه‌ڵاتی سووریا و له ئاكامدا 10 كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 كارمه‌ندی دیكه بریندار بوون.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سێ پاس كه كارمه‌ندیان ده‌گواسته‌وه بۆ كێڵگه‌ی "ئهلتیم"ی دێرزوور له خۆرهه‌ڵاتی سووریا رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی "تیرۆریستی" بوونه‌ته‌وه.