مەسەدە: تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆر شەڕی هەسەدە دەکات

K24 - هەولێر

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، گۆڕینی دیمۆگرافیا و پلانی داگیرکاری دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەستانەیە.

ریاد دەراری، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "داگیرکاری و پلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەستانەیە. هەر لە دەستپێکی دامەزراندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆر شەڕی هەسەدەی کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نزیکبوونەوەی رژێمی سووریا و تورکیا، تەنیا وەک بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەبینین و تورکیا ناتوانێت ئۆپۆزسۆنێکی سەربازی دروستبکات".

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات گوتیشی "داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین مامەڵەکردنی لەگەڵ کێشەناوخۆییەکان بگۆڕێت و لەگەڵ هەسەدە کۆتایی بە ئازار و مەینەتییەکانی گەلی سووری بهێنێت".