قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت بۆ كوردستان24: ئه‌مڕۆ چیای ئاسۆس بۆردومان نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت و قه‌ڵادزێ بۆ كوردستان24 ره‌تیانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بۆردومانی ناوچه‌كانیان كرابێت و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌شی له‌وباریه‌وه بڵاوكرابووه‌وه ره‌تكرده‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر بۆردومانكردنی چیای ئاسۆس، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ بۆردومانی ئه‌و ناوچه‌یه كرابێت.
كامه‌ران حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ هیچ بۆردومانێك بۆ سه‌ر ئه‌و چیایه نه‌بووه و له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش كردووه، ئه‌وانیش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ بۆردومانێك هه‌بووبێت و ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، له راستییه‌وه دووره.
هەروەها بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بە پەیامنێری کوردستان 24ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ئاسمانی دەڤەری پشدەر درۆن سوڕاوەتەوە، بەڵام هیچ بۆردومانێک لە زنجیرە چیای ئاسۆس و قەندیل نەکراوە.
قەزای ماوەت بە دووری 56 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای پارێزگای سلێمانی و ھاوسنوورە لەگەڵ ئێران.