ميدياى حكومه‌تی سووریا: سوپای توركیا هێزه‌كانی له خاكی سووریا ده‌كشێنێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
میدیای حكومه‌تی حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی مۆسكۆی نێوان دیمه‌شق، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی ئاشكراكرد كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاكی سووریا و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی M4ـی نێوده‌وڵه‌تی.
رۆژنامەی وەتەنی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی مۆسکۆ بڵاویکردووەتەوە، کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێککەوتوون لە سەر ئەوەی سوپای توركیا هێزه‌كانی لە خاکی سووریا بكشێنێته‌وه و رێز له سه‌روه‌ریی خاكی سووریا بگرێت.
رۆژنامە سوورییهکە به‌بێ ناوهێنانی سه‌رچاوه‌كه ئاشکرایکردووە، تورکیا، رووسیا و سووریا رێککەوتوون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی M4.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی مۆسكۆ، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌كه هاوڕابوون و دووپاتیانكردووەتەوە لەسه‌ر ئه‌وەی په‌كه‌كه بۆ توركیا و سووریا جێی مه‌ترسییه.
هەروەها رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی نیازپاکی رێککەوتنە سێقۆڵییەکە، لێژنەی تایبەتیان پێکهێندراوە و لە داهاتووشدا بۆ هەماهەنگی زیاتر کۆبوونەوەی دیکە ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، رۆژی (چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری رووسیا، توركیا و سووریا له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه، تێیدا باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاواره‌كانی سووریا، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كراوه.