وه‌زیری به‌رگری ئەمه‌ریکا: تاقیکردنەوه مووشەکییەکانی کۆریای باکوور هەڕەشە نین بۆ سەرمان

K24 - هه‌ولێر:
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسە ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانەکانی دروستناکەن.
لەمیانی سەردانیکی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا، لۆید ئوستن، وەزیری بەرگری ئەمه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پابەندن بە پاراستنی هاوپەیەمانەکانیان لە ئاسیا و بەتایبەتی ژاپۆن و کۆریای باشوور.
ئوستن باسی لەوەشکرد، دەکرێت تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بیۆنگ یانگ دۆخی ناوچەکە بخه‌نە نائارامییەوە، بەڵام لەئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر هاوپەیمانەکانی، ئەمه‌ریکا وەڵامی تووندی خۆی وەردەگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌یینی 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌ی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی، كه بڕی یه‌ك ترلیۆن و 700 ملیار دۆلاربوو واژوو كرد.
یاسا نوێیه‌كه‌ی بودجه بۆ ساڵی نوێی دارایی ئه‌مه‌ریكایه، كه تا ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2023 كاری پێده‌كرێت.
به‌شێكی به‌رچاوی بودجه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ توێژینه‌وه پزیشكیی و ئه‌منی و چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان و فریاگوزاری دوای كاره‌ساته سرووشتییه‌كان و پرۆگرامه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و هاوكاریكردنی ئۆكرانیایه.