کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە 31/12/2022، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 16
کەرکوک: 19
هەڵەبجە: 16
زاخۆ: 16
سۆران : 12
گەرمیان: 21