ئەنجومەنی باڵای خانمان داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات کە لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر کچێک

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان داوا دەکات، سزای ئەو کەسانە بدرێت کە دوێنێ لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر کچێک.

لە پەیامێکدا ئەنجومەنی باڵای خانمان رایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا چەند گەنجێکی ماتۆڕسوار دوای کچێک دەکەون و لێی دەدەن،  لە سنووری پارێزگای سلێمانی،  پێشێلكردنى سەرەتايیترين مافەكانى مرۆڤه".

لە پەیامەکەدا هاتووە: "داوا له دامودەزگاکانی سەر به وەزاره تى ناوخۆ، بەڕيوەبەرايەتى گشتى توندوتیژى دژی ئافرەتان، پۆليس و دامەزراوه دادوەريیەكان دەكەین به تايبەت داواكارى گشتى رۆڵى خۆيان ببينن له سزادانی تاوانباران، هەر كەمتەرخەميیەك لە هەر دەزگايەك قابیلى قبووڵ نیيه".