پاپای پێشووی ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

"ماوەی هەشت ساڵ پاپا بوو، دواتر دەستیلەکارکێشاوەتەوه‌"
پاپای پێشووی ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد
پاپای پێشووی ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

K24 - سلێمانی:

جۆزێف رازندگر، پاپای پێشووی ڤاتیکان، بیندیکتوسی شازدەهەم لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2022، لەسەر گیانلەدەستدانی پاپا، حکومەتی ڤاتیکان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم لە کاتژمێر 9:34 خولەک لە کەنیسەیەکی شاری ڤاتیکاندا کۆچی دوایی کردووە".

پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم، پاپای پێشووی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کردووە، ئەو پێشتر ماوەی هەشت ساڵ وەک رێبەری کریستیانەکان لە پۆستی پاپادا لە ڤاتیکان کاریکردووە، لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013.

دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئەوەش بە یەکەم کەس دادەنرێت کە وەک پاپا دەستی لەکارکێشابێتەوە.

بڕیارە جەستەی پاپا لە یەکێک لە کەنیسەکانی ڤاتیکاندا رۆژی 2ی کانوونی دووەمی 2023 دابنرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێورەسمی دوایین ماڵئاوایی.