نزیکەی 700 شوقە بۆ کرێنشینه كریستیانه‌كانی عه‌نكاوه دروستده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارە لە داهاتوودا نزیکەی 700 شوقە بۆ کرێچییە كریستیانه‌كان لە قەزای عەنکاوە دروستبکرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە کوردستان24ـی راگه‌یاند، لەسەر داوای به‌رپرسانی ناوچه‌كه لە شارۆچکەی عەنکاوە کە زۆرینەی دانیشتوانی كریستیانن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوه به دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی پڕۆژەکە و ئه‌و كرێنشینانه‌ی له پرۆژه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن لەلایەن به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌وه بڕیاری لەسەر دەدرێت. گوتیشی: پڕۆژەکە شوقەی 80 ، 100 و 120 مه‌تر چوارگۆشەی تێدایە و پلانی پارەدانیان بۆ ماوەی 15 ساڵ ده‌بێت.
به‌گوته‌ی محه‌ممه‌د شوكری، جگە لەوەش، بڕیارەکە ئامانجی پاراستنی ناسنامەی كریستیانی ناوچەکەشە کە بووەتە گەورەترین قەزای كریستیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ئەوەی ساڵی رابردوو پێگەی ئیدارییەکەی بەرزکرایەوە.