سوپای لوبنان به‌له‌مێكی كۆچبه‌رانی به 232 سه‌رنشینه‌وه رزگاركرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپای لوبنان بڵاویكرده‌وه، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 232 سه‌رنشینه‌وه له سنووره ئاوییه‌كانی باكووری لوبنان رزگاركران، ته‌رمی دوو كۆچبه‌ریش له نێو ئاودا ده‌رهێنرا.
له هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر سوپای لوبنان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، به هاوكاری هێزێكی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 232 سه‌رنشینه‌وه رزگاركران، وێڕای ده‌رهێنانی ته‌رمی دوو كۆچبه‌ریش، پاشان بۆ به‌نده‌ری ته‌رابلووس گوازرانه‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كۆچبه‌ره‌كان هه‌وڵیاندابوو له رێگه‌ی سنووره ئاوییه‌كانی لوبنان به‌شێوه‌ی نایاسایی بچنه ئه‌وروپا.
له‌مباره‌یه‌وه په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له ته‌رابلووسه‌وه رایگه‌یاند، زۆربه‌ی كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی لوبنان و سووریا بوون و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ژن و منداڵیش له نێویانداهه‌بوو.
پێشتریش شابیا مانتۆ گوتەبێژی کۆمیساریی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) رایگه‌یاندبوو، پەلە بکەن له به‌رگرتن لە خنكانی ئەو كۆچبه‌رانه‌ی رێگەی ئاوی و شکانیی زۆر مەترسیدار دەگرنەبەر.
مانتۆ راشیگه‌یاندبوو، ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە بەشی ناوەڕاست و خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسیدا خنکاون و بێ سەروشوێن بوون.