پێشبینییه‌كانی رێبه‌ر رۆسته‌م بۆ 2023

K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ر رۆسته‌م، پێشبینیكاری كورد، له میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبه‌تی كوردستان24 بۆ سه‌ری ساڵ، رایگه‌یاند، شه‌وی 31ی دیسه‌مبه‌ری 2021 ژماره‌یه‌ك پێشبینیم له كوردستان24 خستنه‌ڕوو و به‌شێكیان هاتنه دی، ئه‌مساڵیش ده‌یان پێشبینیم ئاماده‌كردووه.
رێبه‌ر رۆسته‌م گوتیشی: له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2022دا پێشبینی كۆچبه‌رانی ئه‌وروپا و لافاوی وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشیمان كرد و هاتنه‌دی.
پێشبینییه نوێیه‌كان:
نرخی دۆلار:
هه‌ڵكشان و داكشان له نرخی دۆلار دروست ده‌بێت. ره‌نگیشه سه‌قامگیری دروست بێت.
نرخی نه‌وت:
له نیوه‌ی دووه‌می 2023 نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت.
سیاسی:
* ساڵی 2023 ساڵی كه‌روێشكه، واته ساڵی هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی سیستمی هه‌ندێك وڵاته.
* ره‌نگه به‌شێك له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌سه‌ڵات نامێنن.
* فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، پورتوگال و ئیسپانیا زۆرترین خۆپیشاندانیان تێدا دەکرێت و داوای ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. ره‌نگه باری نائاسایی لەو وڵاتانە رابگه‌یه‌ندرێت.
* له ناو فه‌ره‌نسا، عه‌ره‌ب و فه‌ره‌نسییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
* هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا له سوودی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.
* خۆپیشاندانه‌كانی ئێران په‌ره ده‌ستێنن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ قۆناغێكی مه‌ترسیدار.
* 2023 هه‌ندێك ئافره‌تی ناودار ده‌گه‌نه ده‌سه‌ڵات.
* كامالا هاریس، جێگه‌ی بایدن ده‌گرێته‌وه
* تره‌مپ زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و پشێوی له ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت.
* به رێپێوانی گه‌وره كه‌سایه‌تی گه‌وره له ئێران و عێراق به‌خاك ده‌سپێردرێن.
* رێككه‌وتنی كتوپڕ له نێوان ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت.
* ئه‌گه‌ری رووداوی نه‌خوازراو له ئێران هه‌یه.
* عائیشه‌ی كچی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دێته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی.
هه‌رێمی كوردستان:
* به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپایی، تا راده‌یه‌ك دۆخی ئابووری عێراق و هه‌رێم باشتر ده‌بینم.
* تا 2030 كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت و ده‌چێته یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شه‌ڕ:
* چه‌كێكی كاریگه‌ر و ترسناك دژی ئۆكرانیا به‌كار ده‌هێنرێت، ژینگه پیس ده‌كات.
* ئه‌گه‌ری روودانی كێشه و پێكدادانی هێزی كه‌شتیوانی ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌بێت.
* ئه‌گه‌ر له مانگه‌كانی 5 و 6 و 9 و 10 هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌نجامی باش نابێت.
* ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه.
* ئافره‌ت ده‌گاته پله و پۆست.
* به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران ناتوانن پابه‌ندی ئه‌ركیان بن و خۆیان ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه.
رووداوی سرووشتی:
* له دوو ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ری تسۆنامی له ژاپۆن هه‌یه
* 2023 لە ئه‌ندۆنیزیا و فیلیپین لافاو هه‌ڵده‌ستێت.
* بوومه‌له‌رزه له جه‌زائیر، لیبیا، مه‌غریب رووده‌دات.
عێراق:
* موقته‌دا سه‌در بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق
* پێویسته په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا زیاتر ئاگاداری خۆی بێت.
* راگه‌یاندنكاران زیاتر پشكی ئاگری تیرۆریان پێده‌گات.