ئه‌مشه‌و كۆریای باكوور مووشه‌كێكی بالستی تاقیكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و كۆریای باكوور مووشه‌كێكی بالستی كورت مه‌ودای به‌ره‌و ده‌ریای ژاپۆن تاقیكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی یونهابی كۆریای باشوور، بڵاویكرده‌وه، له ناوچه‌ی یونگیسیونگ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور مووشه‌كێكی بالستی كورت مه‌ودای به‌ره‌و ده‌ریای ژاپۆن تاقیكرده‌وه.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، ئه‌مه دووه‌م جاره بیونگ یانگ مووشه‌كی بالستی تاقیده‌كاته‌وه، بووه‌ته هۆی دروستكردنی ئالۆزی نیوه‌دوورگه‌ی كۆریای باشوور.
له كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2022، كۆریای باكوور مووشه‌كی دوورمه‌ودای بالستی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی تاقیكرده‌وه، كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قه‌ده‌غه‌ی كردووه تاقیبكرێته‌وه.
رۆژی31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سوپای کۆریای باشوور بڵاویکرده‌وه، کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای باشوور تاقیکرده‌وه.
سوپای کۆریای باشوور باسی لەوەشکرد، ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەکه‌ی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی نوێترین موشەکی بالیستییە کا تا ئێستا دروستی کردبێت.