مه‌غریب رێکارەکانی کۆرۆنا دژی گەشتیارانی چینی توند دەکات

K24 – هەولێر
مەغریب بڕیاریداوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دژی گەشتیارانی چین توند بکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین، بڕیاریانداوه له 3ی ئه‌م مانگه‌وه تا كاتێكی نادیار رێگه به‌و گه‌شتیارانه نه‌ده‌ن كه له چینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
راشیگەیاندووە، ئه‌م بڕیاره بۆ خۆپاراستنه و په‌یوه‌ندی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه کە له وڵاتی چین بڵاوبووه‌ته‌وه، ئامانجیانه رێگری له شه‌پۆلێكی نوێ بکەن و وڵاته‌كه‌یان له‌و پەتایە بپارێزن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین، هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و كۆریای باشوور بڕیاریاندا پشكنینی ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌و گه‌شتیار و سه‌ردانیكارانه بكه‌ن كه له‌وڵاتی چینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.