كرواتیا به‌ فه‌رمی بوو به‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ و شنگنی یه‌كێتی ئه‌وروپا

ئاڵای كرواتیا
ئاڵای كرواتیا

K24 - هه‌ولێر:

كرواتیا بوو به‌ 20ه‌مین ئه‌ندامی ناوچه‌ی شنگن و دراوی یۆرۆش بوو به‌ دراوی فه‌رمی وڵاته‌كه‌.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێوه‌، كراوتیا به‌ فه‌رمی بوو به‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ و شنگنی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئه‌مه‌ش به‌ یه‌كه‌مین بوون به‌ ئه‌ندامی وڵاتێكی ئه‌وروپی داده‌نرێت كه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا ببێته‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌ی یۆرۆ و ناوچه‌ی شنگن پێكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ كرواتیا داده‌نرێت، كه‌ له‌ ساڵی 2013ه‌وه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌.

ئه‌مڕۆ و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، كرواتیا بوو به‌ 20ه‌مین ئه‌ندامی ناوچه‌ی شنگن و دراوی یۆرۆش بوو به‌ دراوی فه‌رمی وڵاته‌كه‌.

هاوكات بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتییان، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مڕۆوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دراوی یۆرۆ و دراوی كۆنای كرواتی پێكه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام له‌ دوای 14ی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا ته‌نها كار به‌ دراوی یۆرۆ ده‌كرێت.

ناوچه‌ی شنگن له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ له‌ ساڵی 1985ه‌وه‌ دیاریكراوه‌، رێگه‌ به‌ هاوڵاتییه‌كانی ده‌دات كه‌ به‌ ئازادی و تییادا هاتوچۆ بكه‌ن و ژماره‌شیان به‌ كۆی وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 420 ملیۆن كه‌س.

ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ وڵاتێکی بچووکی وەکو کرواتیا، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی 3.9 ملیۆن کەسە.  بەمەش کرواتیا بووە بیستەمین وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە دراوی یۆرۆ بەکاردەهێنێت، لەبری دراوی خۆی (کونا) کە لە ساڵی 1994ـەوە بەکاریدەهێنا.

هەرچەندە کرواتیا لە مانگی تەمموزی 2013 پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپا کرد  و تائێستا دوا وڵات بوو کە پەیوەندی بەو بلۆکەوە کرد، بەڵام یاساکانی ئەندامیێتی ئەو وڵاتە داوایان لێکردبوو، کە لە کاتێکی دیکەدا و لە داهاتوودا پەیوەندی بە ناوچەی گەشت و جووڵەی ئازاد و ناوچەی یۆرۆوە بکات.

ئەمەش وایکردووە کرواتیا ببێتە یەکەم وڵات دوای لیتوانیا (لە ساڵی 2015) کە پەیوەندی بە ناوچەی یۆرۆوە بکات، هاوکات ئەم  هەنگاوە  پێدەچێت یارمەتی ئابوورییەکەی بدات، کە نزیکەی لەسەدا 20ی بەرهەمی ناوخۆیی پشت بە گەشتیاری ببەستێت.

نزیکەی %70ی ئەو گەشتیارانەی کە بۆ کەناراوەکانی ئادریاتیکی  کرواتیان لە ناوچەی یۆرۆوە دێن و هەروەها ئەو یەکێتییە زۆرینەی بازرگانی دەرەوەی وڵاتەکەی پێکدەهێنێت.

لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی ناوخۆیی ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆکوەزیرانی یۆرۆ، ئەندامیێتی لە ناوچەی یۆرۆیان بە سەرکەوتنێکی مێژوویی و "ئامانجێکی ستراتیژی" وەسفکرد کە پێشبینی دەکرێت سەقامگیری زیاتر بهێنێتە ئاراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی پاشەکشەی جیهانی و هەڵاوسانی ئابووری بەردەوامە.