شەوی سەری ساڵ پێنج تۆن زبڵ و خاشاک لە باغی شاری هەولێر فڕێدراوە

K24 - هەولێر

دوای بەڕێوەچوونی ئاهەنگ و رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، پێنج تۆن زبڵ و خاشاک لە باغی شاری هەولێر پاککراوەتەوە.

شوکر عەلی خان، سەرپەرشیاری تیمی پاککردنەوە لە بازاڕی گشتی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، لە دوای تەواوبوونی ئاهەنگ و رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ لە کاتژمێر دووی بەرەبەیانەوە دەستیان بە پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان کردووە.

گوتیشی: "تەنیا لە باغی شار نزیکەی پێنج تۆن زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە، زۆربەی پاشماوەکانیش دەبەی ئاو و یارییە ئاگرینەکان بوون".

رشیگەیاند، چوار تیمی پاککردنەوە لە بازاڕی گشتی هەولێر کار دەکەن، کە هەر تیمێک 15 کەس دەبن، لە هەموو بۆنەکان لە ئەرکدا دەبن.