به‌غدا.. به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ 150 هاووڵاتی برینداربوون

دیمه‌نێكی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2023 له‌ به‌غدا | وێنه‌: چه‌كدار جه‌مال نووری - كوردستان24
دیمه‌نێكی شه‌وی سه‌ری ساڵی 2023 له‌ به‌غدا | وێنه‌: چه‌كدار جه‌مال نووری - كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

ته‌ندروستیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا، 150 هاووڵاتیی برینداربوونه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرنه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ـی كانوونی دووه‌می 2023، سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق (واع)ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ، یارییه‌ ئاگرینه‌كان و ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییه‌وه‌، 150 هاووڵاتیی به‌غدا برینداربوونه‌. گوتیشی، 20 له‌و هاووڵاتییانه‌ چاوه‌كانیان برینداربوونه‌.

له‌باره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیشه‌وه‌، به‌گوته‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا تۆمارنه‌كراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئه‌مساڵ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌واوی ئاماره‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و یارییه‌ ئاگرینه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.